ڕێنمایی نوسین

 Soran University Logo  کۆنفرانسی زاره‌كانی زمانی كوردی و پرسی ناسنامه‌یان                                                                         

مەرجی وەرگرتن و نوسینەوەی توێژینەوەکان لە گۆڤاری توێژەری زانکۆی سۆران وەرگیراوە

داگرتنی ڕینماییەکان بە شێوەی PDFpdf icon

شێوازى نوسينی پوختەی توێژینەوە:
١. پێويسته پوختەی توێژينه‌وه ئه‌م زانياريانه‌ى تێدا بێت.
ا- ناونيشانى توێژينه‌وه‌كه.
ب- ناوى توێژه‌ر يان توێژه‌ران.
ت- نازناوى زانستى.
ث- شوێنى كاركردن (بەش، زانکۆ یان پەیمانگە، شار، وڵات).
ج- ئيمێل.
٢. ناوی توێژه‌ر يان توێژه‌رانی پێشکەشکار دیاری بکرێت.
٣. پوختەی توێژینەوە بە زمانی ئینگلیزی، کوردی و عەرەبی وەردەگیرێن.
٤. پوختەی توێژينه‌وه پێويسته‌ له‌ دووسەد وشه‌ زياتر نه‌بێت.
٥. پێويسته‌ سيسته‌مى يونيكۆد بۆ نوسين به‌م شێوه‌يه‌ به‌كار بێت: بۆ زمانى كوردى ‌ فۆنتى Unikurd Goran و بۆ زمانى عه‌ره‌بى فۆنتى Times New Roman, بۆ زمانى ئينگليزى فۆنتى Times New Roman بێت بە قەبارەی ١٢.
٦. پێويسته‌ بۆشايى نێوان دێڕه‌كان به‌ قه‌باره‌ى 1.15 بێت.
٧. پێويسته پوختەی توێژينه‌وهەر یەکە لە ئامانج، میتۆدۆلۆجی و ئەنجامی تێدابێت.
٨. وشه‌كليلييه‌كان (Keyword) له‌ شه‌ش وشه‌ زياتر نه‌بێت.
٩. پوختەی توێژينه‌وه بە شێوەێ ئۆنڵاین لە ماڵپەری فەرمی کۆنفڕانس وەردەگیرێن.

مەرجی وەرگرتن و ڕێنماییەکانی نوسینەوەی توێژینەوەی زانستیی:
١. توێژینەوەکە پێشتر لە هیچ گۆڤارێک بڵاونەکرابێتەوە یان ڕەتنەکرابێتەوە.
٢. لە لایەن پسپۆری شارەزاوە هەڵسەنگاندن بۆ توێژینەوەکان دەکرێت.
٣. توێژینەوە بە زمانی ئینگلیزی، کوردی و عەرەبی وەردەگیرێن.
٤. توێژينه‌وه بە شێوەێ ئۆنڵاین لە ماڵپەری فەرمی کۆنفڕانس وەردەگیرێن.

شێوازى نوسين:
١. ژماره‌ى په‌ڕه‌كانى توێژينه‌وه‌ له‌ 25 لاپه‌ڕه‌ى A4 زياتر نه‌بێت.
٢. پێويسته ‌لاپه‌رى يه‌كه‌مى توێژينه‌وه‌كه‌ ئه‌م زانياريانه‌ى تێدا بێت.
ا- ناونيشانى توێژينه‌وه‌كه.
ب- ناوى توێژه‌ر يان توێژه‌ران.
ت- نازناوى زانستى.
ث- شوێنى كاركردن.
ج- ئيمێل.
ح- ژماره‌ى ته‌له‌فۆن.
٤. كورته‌ى توێژينه‌وه پێويسته‌ به‌ زمانى توێژينه‌وه‌كه‌ بێت و له‌ دووسه‌د وشه‌ زياتر نه‌بێت.
٥. وشه‌كليلييه‌كان (Keyword) له‌ شه‌ش ‌ وشه‌ زياتر نه‌بێت.

ريزبه‌ندى بابه‌ته‌كان:
پێويسته‌ بابه‌ته‌كانى توێژينه‌وه‌ به‌م شێوه‌يه‌ ريز بكرێت.
١- ناونيشانى توێژينه‌وه‌.
٢- پوخته‌ى توێژينه‌وه‌ به‌‌ زمانى توێژينه‌وه‌.
٣- پێشه‌كى.
٤- ناوه‌رۆك.
٥- ئه‌نجام و (پێشنياز ئه‌گه‌ر هه‌بێ).
٦- په‌راوێزه‌كان.
٧- سه‌رچاوه‌كان.
٨- پاشكۆ ( ئه‌گه‌ر هه‌بێ).

ڕێكخستنى لاپه‌ڕه‌:
پێويسته‌ شێوازى لاپه‌ڕه‌ به‌م شيوه‌يه‌ى خواره‌وه‌ رێك خرا بێت.
١- قه‌باره‌ى لاپه‌ڕه‌ A4 بێت.
٢- به‌جێ هێشتنى 2.5 سم بۆشايى له‌ هه‌ر چوار لاى لاپه‌ڕه‌.
٣- پێويسته‌ په‌راوێزه‌كان له‌ كۆتايى توێژینەوه‌بێت نه‌ك له‌ كۆتايى لاپه‌ڕه‌‌. هه‌روها به‌شێوه‌ى ده‌ستى(manual) بێت نه‌ك تۆماتيكى (auto).
٤- پێويسته‌ بۆشايى نێوان دێڕه‌كان به‌ قه‌باره‌ى 1.15 بێت.
٥- پێويسته لەسەرەتای بڕگه (په‌ره‌گراف) شه‌ش خال بۆشايى (Space) بێت و بۆشایی نێوان دوو پەرەگراف یەک سانتیمەتر بێت.
٦- پێويسته وشه‌ى سه‌ره‌تاى په‌ره‌گراف ‌ 1 سم و به‌ شێوه‌ى ئۆتۆماتيك (auto)بێت.
٧- پێويسته‌ سيسته‌مى يونيكۆد بۆ نوسين به‌م شێوه‌يه‌ به‌كار بێت: بۆ زمانى كوردى ‌ فۆنتى Unikurd Goran و بۆ زمانى عه‌ره‌بى فۆنتى Times New Roman, بۆ زمانى ئينگليزى فۆنتى Times New Roman بێت.
٨- پێويسته‌ قه‌باره‌ى فۆنته‌كان به‌م شێوه‌يه‌ بێت:

font ku

٩- پێويسته‌ تۆماركردنى په‌راوێز و سه‌رچاوه‌ به‌ شێوه‌ى هارڤارد بێت, به‌م‌ شێوه‌يه‌ ‌ له‌ ناو تێكستى لێكۆلينه‌وه‌كه‌دا بێت ( نازناو, ساڵى چاپ, ژماره‌ى لاپه‌ڕه‌)
١٠- ريزكردنى سه‌رچاوه‌كان به‌ سيسته‌مى ئه‌لفوبێ بێت و پێويست ناكات ژماره‌ يان خاڵى بۆ دابنرێ.
١١- پێويسته‌ نه‌خشه ‌و وێنه ‌و هێلكارى, به‌ فۆرماتى JPG و له‌ رووبه‌رى 11*18سم زياتر نه‌بێت و وچۆنيه‌تى (كواليتى) وێنه‌كه‌ به‌رز بێت.
١٢- ژماره‌ى لاپه‌ڕه‌ له‌ ناوه‌راست و له‌ خواره‌وه‌ى لاپه‌ڕه‌كه‌ بێت.

دووەمين كۆنفڕانسی نێودەوڵەتیى بەشی زمانی كوردی فاكەڵتیی پەروەردە / زانكۆی سۆران