چۆن دەگەیتە سۆران

 Soran University Logo  کۆنفرانسی زاره‌كانی زمانی كوردی و پرسی ناسنامه‌یان                                                                         

سۆران ده‌که‌وێته‌ باکوری خۆرهه‌ڵاتی کوردستان و به‌ستراوه‌ته‌وه‌ به‌ شارۆچکه‌ دێرینه‌کانی "ره‌واندوز و دیانا"وه‌. له‌ رێگه‌ی ته‌كسییه‌وه‌ ده‌توانن بگه‌ن به‌ سۆران. ئه‌مه‌ جگه‌ له‌وه‌ی كه‌ پاسی بچوکیش هه‌ن بۆ گه‌شته‌ دووره‌کان.
به‌ کرێ گرتنی ئۆتۆمبێل له‌ زۆربه‌ی شاره‌کان بوونی هه‌یه‌، به‌ڵام ئه‌گه‌ر تۆ یه‌که‌م جارته‌ سه‌ردانی شاری سۆران ده‌‌که‌یت، ئه‌وا باشتره‌ که ‌ته‌کسی بگریت هات و چۆت پێ بکات، تاکو له‌گه‌ڵ رێگاو بانه‌کان رادێیت و شاره‌زا ده‌بیت.

لە هەولێرەوە:
له‌ ده‌ره‌وه‌ی تێرمیناڵی فرۆکه‌خانه‌ ته‌کسی هه‌ن. ته‌کسییه‌ک بگره‌ تا ده‌تگه‌ینێته‌ ناو شار. داوا بکه‌ بتگه‌ینێته‌ گه‌راجی دیانه‌، که‌ له‌ سه‌نته‌ری شار نزیکه‌. ئه‌وه‌ش نزیکه‌ی ٥٠٠٠ دیناری عیراقی تێ ده‌چێت. له‌ گه‌راج دا ته‌کسیه‌ک ده‌گریت بۆ سۆران/دیانا. ئه‌گه‌ر ته‌کسییه‌که‌ ته‌نها بۆ تۆ بوو و که‌سی دیکه‌ی هه‌ڵنه‌گرت، ئه‌وا به ٤٠٠٠٠ دیناری عیراقی ده‌بێت. به‌ڵام ئه‌گه‌ر به‌ هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ خه‌ڵکی دیکه‌ ته‌کسیت گرت، ئه‌وا هه‌ر که‌سه‌و ١٠٠٠٠ دیناری عیراقی ده‌دات. یان ده‌توانیت به‌ پاس بێیته‌ سۆران، که‌ ئه‌مه‌ش نرخه‌که‌ی ته‌نها ٦٠٠٠ دیناری عیراقییه‌.
گه‌شته‌که‌ت له‌ هه‌ولێره‌وه‌ تاکو سۆران نزیکه‌ی دوو کاتژمێر ده‌خێ‌یه‌نێت، که‌ به‌ چیای جوان و گوندی سه‌نج راکێشدا تێپه‌ڕ ده‌بیت.

لە سلێمانیەوە:
بۆ ئه‌وانه‌ی که‌ له‌ رێگه‌‌ فرۆکه‌خانه‌ی سلێمانییه‌وه‌ دێنه‌ سۆران، هه‌نگاوه‌کان هه‌مان هه‌نگاوی هه‌ولێرن . هه‌ر له‌ ده‌ره‌وه‌ی تێرمیناڵه‌وه‌ ته‌کسیه‌ک بگره‌ بۆ ئه‌وه‌ی بتباته‌ گه‌راجی سۆران/ دیانا یان ئه‌توانن به‌ چه‌ند که‌سێک ته‌کسیه‌ک بگرن یان به‌ پاسی بچووک بێیته‌ سۆران.
گه‌شته‌که‌ت چه‌ند کاتژمێرێک ده‌خایه‌نێت، به‌ گوێره‌ی رێگاکه‌ دیمه‌نی جیا جیات به‌رچاو ده‌که‌وێت له‌ دیمه‌نه‌ سه‌رنج راکێشه‌کانی گونده‌کانی کوردستان.

لە دهۆکەوە:
گه‌شت کردن له‌ دهۆکه‌وه‌ بۆ سۆران دوو هه‌نگاوی هه‌یه‌:
نرخی ته‌کسی له‌ دهۆکه‌وه‌ بۆ سۆران ٨٠٠٠٠ دیناری عیراقییه‌. ئه‌گه‌ر به‌ هاوبه‌شیش بیگرن ئه‌وه‌ ٢٠٠٠٠ دیناری عیراقییه،‌ بۆ هه‌ر که‌سێک. له‌ ئاکرێ ته‌کسیه‌که‌ت ده‌گۆڕیت که‌ نیوه‌ی رێگاکه‌ی دهۆک بۆ سۆرانه‌. له‌وێوه‌ ٤٠٠٠٠ دیناری عیراقی یاخود ٢٠٠٠٠ دیناری عیراقی ده‌ده‌یت، ئه‌گه‌ر به‌ هاوبه‌ش گرتبێتت. که‌ له‌ دهۆکه‌وه‌ تۆی گه‌یانده‌ ئاکریَ، له‌ ئاکرێشه‌وه‌ بۆ سۆران ٤٠٠٠٠ ده‌ده‌یته‌ ته‌کسیه‌که‌ی دیکه‌، یاخود ٢٠٠٠٠ ئه‌گه‌ر به‌ هاوبه‌ش گرتبێتت.
گه‌شته‌که‌ت ٤ کاتژمێر ده‌خایه‌نێت، که‌ به‌نێو دیمه‌نی سه‌رنج راکێس و زۆر جوانت دا ده‌هێنێت.

لە ئێرانەوە:
سۆران نزیکترین شاره‌ له‌ سنوری حاجی ئۆمه‌ران، نزیکه‌ی ٧٠ کم دووره‌. بۆ ئه‌و گه‌شتیارانه‌ی که‌ له‌ رێگای سنووره‌وه‌ ده‌گه‌نه‌ سۆران، ژماره‌یه‌کی زۆر ته‌کسی له‌وێ هه‌ن. رێگای حاجی ئۆمه‌ران بۆ سۆران به‌ شێوه‌یه‌کی زۆر تایبه‌ت و سه‌رنج راکێش جوانه‌، به‌ چه‌ندین زنجیره‌ چیای سه‌رنج راکێش دا تێپه‌ڕ ده‌بیت.
گه‌شته‌که‌ت نزیکه‌ی ١:٣٠ بۆ ٢ کاتژمێر ده‌خایه‌نێت.

دووەمين كۆنفڕانسی نێودەوڵەتیى بەشی زمانی كوردی فاكەڵتیی پەروەردە / زانكۆی سۆران